بە پێی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند: ئێمە تێدەگەین لەوەی کە ئابووری جیهان لە ژێر کاریگەری ئەوەیە لە ناوچەی ئێمەدا تێدەپەڕێت، نرخی نەوت و خواردەمەنی گران بووە، بەڵام ئێمە نیگەرانی هاووڵاتیانی خۆمانین.
وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە ڕۆڵیان نەبووە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دەتوانن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە گەرووی هورمۆز تێپەڕن.
بەقایی زیادی کرد: ئێمە ئەزموونی زۆر خراپمان لە دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا هەیە و کەس ناتوانێت متمانە بەو وڵاتە بکات.
Your Comment